کوردستان میدیا

دووشەممه 4ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهید سەباح ڕەحمانی لە ورمێ

15:21 - 12 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: پۆلێک لە قارەمانانی دێموکرات لە شاری ورمێ، بەبۆنەی شەهیدکرانی هاوڕێ سەباح ڕەحمانی پەیامی سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە:

انا للە و انا الیە راجعون


ئێمە لاوانی دزەی مەرگەوەڕ لە ڕێگای میدیاکانەوە ئاگادار بووین کە دوو ئەندامی دڵسۆزی حدکا خوشەویستمان بوونەتە ئامانجی دڕندانەی تێرۆریستەکان و بەو هۆیەشەوە کاک سەلاح ڕەحمانی بریندار و کوڕەکەی کاک سەباح پاش برینداربون تێکەڵ بە کاروانی سورخەڵاتی شەهیدان بوو.

ئێمە ئەم کردەوە تێرۆریستییە نائینسانییانەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە توندی مەحکوم دەکەین و خوازیاری لێکۆڵینەوەی ئەم کردەوەین.

ئێمە لاوانی دزەی مەرگەوەڕ خۆمان بە هاوخەمی کادر و ئەندامان و پێشمەرگەکانی حدکا و بە تایبەت بنەماڵەی ئەم شەهیدە دەزانین و هیوای چاک بوونەوەی کاک سەلاحمان هەیە.

لاوانی دزەی مەرگەوەڕ
١٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٦