کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە

14:55 - 22 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە ئاراستەی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام!
هاونیشتمانانی بەڕێز!
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی ئەمساڵی حەج و هاتنی جێژنی قوربان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو موسلمانانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەم و هیوای ئەوە دەخوازم کە رۆژانی جێژنیش بۆ هەموو لایەک بە شادی و خۆشی تێپەڕ بن.
ئەو جێژن و بۆنانە لە هەر روانگەیەکەوە کە سەیری بکەین دەرفەتێکیشن بۆ لەیەک نزیک بوونەوەی کۆمەڵانی خەڵک ‌و سڕینەوەی تۆزی ناکۆکی لەسەر دڵان و یەکگرتویی زیاتری خەڵک کە هۆی سەقامگیری ئاسایشی کۆمەڵگا و تەبایی گەلان بن.
هیوادارم هەموو رۆژانی ژیانتان جێژن و شادی بێ و جێژنی قوربانی ئەمساڵیشتان پیرۆز بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری
٢٢ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی