کوردستان میدیا

دووشەممه 31ی بانەمەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری ورمێ بەبۆنەی شەهیدبوونی ٢ هاوڕێی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات

16:33 - 17 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار.

دەقی پەیامەکە:

ئێمە وەکوو لاوانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەی مەرگەوەڕ لە شارۆچکەی دزە وەکوو لایەنگرانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدانە بەناوەکانی هێمن مەولانژاد و یەعقوب مورادی و هەروەها حیزبی دێموکرات و تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵات دەردەبڕین و بەڵێن دەدەین تا دوا قەترەی خوێنی خۆمان ڕێگایان درێژە دەدەین تاکوو بە ئامانجە پیروزەکەمان کە ڕزگاری گەلە بگەین و دەست لە خەبات و لایەنگری و یارمەتی حیزبەکەمان هەڵنەگرین.

سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدان

سەرکەوتن بو کوردستان و مەرگ و نەمان بو دوژمنان

ئەندامان و لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دزەی مەرگەوەڕ

ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی پێشمەرگە