کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی رەمەزانەوە

21:45 - 25 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەپەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جێژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لەخەڵکی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی هاتنی جیژنی رەمەزانەوە بەڕێز هیجری پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لەموسلمانەکان کردووە و هیوای سەرکەوتن و لەشساخی بۆ خواستوون.

دەقی پەیامەکەی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی جێژنی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشكەش بە هەموو موسولمانان بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدان، خوشک ‌و برا كوردە موسولمانەكانمان لە كوردستانی ئێران ‌و هەموو كادر، پێشمەرگە، ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دەكەم.

هیوادارم هەموو لایەك رۆژانی جێژن بە خێر‌وخۆشی تێپەڕێنن ‌و گیانی لێبوردەیی، یەكگرتوویی ‌و خۆشەویستی بە سەردان ‌و بەسەركردنەوەی یەكتر لەو رۆژانەدا بەهێزتر بكەن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی