کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا هیجری بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی‌یەوە

19:15 - 11 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی (٢٠١٣) پەیامێکی پێشکەش بە پەیڕەوانی ئایینی مەسیح لە سەرجەم جیهان کرد.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی ‌و لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی گەرم لە پەیڕەوانی ئایینی مەسیح لە هەموو جیهان، بە تایبەت لە پەیڕەوانی ئەو ئایینە لە ئێران ‌و كوردستانی ئێران دەكەم، چونكە مەسیحییەكانی ئێران بە هۆی جیاوازی ئایینی، زیاتر لە ئازادیخوازانی دیكەی ئێران لە لایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر زەخت‌ و زۆردا دەژین.

هیوادارین كە ساڵی نوێ‌، ساڵی رزگاری پەیڕەوانی ئایینی مەسیح ‌و هەموو ئایینەكان ‌و نەتەوەكانی ئێران بێ‌.

بە ئاواتی رۆژانی پڕ لە جێژن ‌و خۆشی بۆ هەموو لایەك

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری