کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیكەرێك لە لمی زەریا بۆ هونەرمەند حەسەن زیرەك دروست دەكرێت

15:19 - 3 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: پەیكەر تاشێكی كورد لە لم و زیخی سووری زەریا پەیكەرێك بۆ حەسەن زیرەك شاعیر و هونەرمەندی كورد دروست دەكات.
سایتی رووداو بڵاوی كردەوە، ئەو پەیكەرە لەلایەن چینر نزاروە دروست دەكرێت و قەبارەی پەیكەرەكە سەرجەمی لە لم و زیخی سووری زەریا دەبێت.
ئەو هونەرمەندە كوردە رایگەیاندووە، هەر چەندە دروست كردنی پەیكەر لە لم كارێكی زۆر ئەستەمە بەڵام مامۆستا حەسەن زیرەك پێویستە زۆر زیاتر لەوانە رێزی لێبگیردرێ‌.
حەسەن زیرەك ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لەئاوایی هەرمێلەی سەربە شاری بۆكان لە دایك بووە و چەندین جار لە دەورانی ژیانیدا پەرتەوازەی هەندەران بووە.
زیرەك هیچ خوێندەوارییەكی نەبووە، بەلام زۆربەی‌شێعری‌گۆرانییەكانی‌بەرهەمی‌خۆی بووە.
هونەرمەندی گەورە و لێهاتووی كورد حەسەن زیرەك ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی شاری بۆكان ماڵئاوایی لە زێد و نێشتمانەكەی كرد.