کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەردەوامن

14:57 - 27 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سنە و مەریوان چالاکی تەبلیغییان بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گوڵچێری مەریوان و هەروەها لە ئاوییەر و گەڕەکی فەیزاوای سنە بەشێوەی بەرین چالاکی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەمە چەندەمین جارە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا تێکۆشەرانی دێموکرات، لەم دوو شارە چالاکی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە بەڕێوە دەبەن.