کوردستان میدیا

پێنجشەممه 31ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌ سنه‌

17:48 - 24 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزب، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌ شاری سنه‌ چالاکی ته‌بلیغاتییان به‌ڕێوه‌ برد.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات به‌بۆنه‌ی جێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و پووستێری پێوه‌ندیدار به‌و رۆژه، چالاکیی به‌رینی ته‌بلیغییان له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ برد.
ئه‌و شوێنانه‌ که‌ چالاکی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌ بریتین له:


شه‌قامی ٢٨ی ده‌ی، شه‌قامی کوردستان، شه‌قامی نمه‌کی، مه‌یدانی دایک، چوارڕێیانی فه‌ره‌ح، چوارڕێیانی سیرووس، گه‌ڕه‌کی پیر محه‌ممه‌د، به‌رده‌شت، گه‌له‌خان، ده‌وروبه‌ری بازار، ده‌وروبه‌ری کلیسا، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سنه‌ ــ کرماشان، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌مه‌دان، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌قز ــ مه‌ریوان، گه‌ڕه‌کی جه‌وراوا

پیروز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران