کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له‌ شاره‌کانی سنه‌ و مه‌ریوان و بۆکان، به‌بۆنه‌ی جێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ

17:45 - 21 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاره‌کانی سنه‌، مه‌ریوان و بۆکان چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتی به‌ڕێوه‌چوو.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ری کوردستان میدیا، له‌ شاره‌کانی سنه‌ و بۆکان و مه‌ریوان، به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ ٦٧مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، چالاکی به‌رینی ته‌بلیغی له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکراته‌وه‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکتی پێوه‌ندیدار و سی‌دی و پووستیر و نووسینی دروشم به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌ریوان:

گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌ردۆشییه‌کان، چوار باخ، ته‌کیه‌ و بلچه‌ سوورییه‌کان

سنه:

گه‌ڕه‌که‌کانی شه‌ریف‌ئاوا، گریاشان، ژاندارمری، دگه‌ران، کانی شه‌فا، رێگای کانی شه‌فا، ئامانیه‌، باخی ٢٨ی ده‌ی، رێگای مه‌یدانی گۆزه‌ به‌شان ــ مه‌یدانی گاز

بۆکان:

گه‌ڕه‌کی میراوا، شه‌قامی ٢٠ میتری، بلواری شه‌مسی بورهان، میراوای کۆن و شه‌قامی حه‌مامیان

گونده‌کانی باخچه‌، عه‌زیز که‌ند، نۆبار، قه‌ره‌که‌ند، سه‌یدئاوا

پیروز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران