کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بۆ پشتیوانی لە ڕاسان بەڕێوە چوو

17:15 - 9 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵە چاونەترسەکانی نیشتمان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری نەغەدە، چالاکیی تەبلیغییان بە دروشمی نا بۆ ڕێژێمی سێدارە، بژی حدکا، بژی ڕاسان بەڕێوە بردووە.

پاش دەستپێکردنی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات لە ژێر ناوی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا، تێکۆشەرانی دێموکڕات لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە و ڕاسان، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.