کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

16:36 - 21 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمانی کوردستان جیا لە بۆنە تایبەتییەکانی حیزبی دێموکرات، بەردەوام لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی قەلەڕەش سەر بە شاری سەردەشت، لە بەرەبەری جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات، لە قوتابخانەی ئەو گوندە ئاڵای کوردستانیان کێشاوەتەوە و هەروەها دروشمی بژی قاسملوو و بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان نووسیوە.