کوردستان میدیا

دووشەممه 28ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ڕاسان لە ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

16:41 - 12 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمانی کوردستان جیا لە بۆنە تایبەتییەکانی حیزبی دێموکرات، بەردەوام بە بۆنەی ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار سەبارەت بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە شیناوێ، فەلەکەی محەممەد ئەوراز، دەورووبەری تالاری خەیام، دەورووبەری دانیشگا، کۆنەخانێ، مزگەوتی حەزرەتی ئیبڕاهیم، دەورووبەری فەلەکەی کشاوەرز، مەدرەسەی کار و دانش و باڵاشار و هەروەها ناو شار چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ڕاسان لە گوندی نێ سەر به شاری مەریوان بە بۆنەی ڕاسان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە و بەڵێنییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.