کوردستان میدیا

پێنجشەممه 31ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بۆ پشتیوانی لە ڕاسان لە مەریوان بەڕێوەچوو

18:29 - 6 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان لە شاری مەریوان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەریوان، سەر بە پارێزگای سنه، بۆ بەرز نرخاندنی وەرزی نوێی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گرێدانی خەباتی شاخ و شار، بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغییان لەو شارە بەڕێوە برد.

ڕوڵە چاونەترسەکانی دێموکرات لە گوندەکانی \'\'کولید و ژرێژە سەر بە شاری مەریوان بە نووسینی دروشمی وەک ڕاسان بەردەوامە، بژی ‌‌حدکا، مەرگ و نەمان بۆجاشی چڵکاوخۆر، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ‌ئێران، جاشی خۆفرۆش دەست لە نیشتیمان‌فرۆشتن هەڵگرە، نیشتیمان وەک دایک وایە نابێ خەیانەتی پێ بکرێ، خۆ فرۆشان باش بزانن کە بە سزای گەل دەگەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و پشتیوانی لە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات دەکەن.