کوردستان میدیا

دووشەممه 31ی بانەمەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

17:43 - 29 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکی تەبلیغییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە دەرەباسام خیابانی مەولەوی و خیابانی مەرکەزی کۆمەڵێک کار و چالاکییان بەڕێوە برد.

هەروەها ڕۆڵە نیشتمان پەروەرەکانی کوردستان هەر بەو بۆنەیەوە لە شاری کرماشان دەستیان کرد بە چالاکی تەبلیغی؛ ئەو ناوچانەی کە ئەو کار و چالاکیەیان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە ، دەرە درێژ، پارکی شەرقی تاقەوسان و جاددەی قەدیمی کرماشان.