کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌ هه‌ورامان و ورمێ

22:22 - 30 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزب و گه‌ل له‌ چه‌ند گوندی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی مه‌ریوان و ناوشاری ورمێ چالاکی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌برد.

1977.jpg


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی هه‌ورامان و ورمێ چالاکی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.

1979.jpg


ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌ بریتین له:


مه‌ریوان:

قوتابخانه‌کانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، مزگه‌وتی جامیعه، مزگه‌وتی مورته‌زا له بێساران و هه‌روه‌ها له‌ به‌رزاییه‌کانی بێساران و شاخه‌کانی گوندی سه‌رهوویه ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژ هه‌ڵکراوه‌ که‌ خۆشحاڵیی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.

1978.jpg


هه‌روه‌ها به‌و بۆنه‌وه‌ی له‌ گوندی ئه‌وێهه‌نگیش چالاکی ته‌بلیغی به‌ڕێوه‌چووه.

1976.jpg


ورمێ:

بێهداری، شێخ ته‌په، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ره‌زا، کۆڵانی کاشانی، کۆڵانی مه‌ده‌نی، شه‌هره‌کی جنووبی، فه‌له‌که‌ی ماده‌ر، کشاوه‌رز و کۆڵانی فه‌رهه‌نگ.