کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کرێکاریی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:01 - 13 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: پێدرام نەسروڵڵاهی، چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، پێدرام نەسروڵڵاهی چالاکی کرێکاری، بە دانانی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا.

ناوبراو لە رێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، دوو رۆژ پێش رۆژی جیهانیی کرێکار لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە رێپێوانەکانی پشتیوانی لە کۆبانێ، دەستبەسەر کراوە.

پێشتریش، پێدرام نەسروڵڵاهی بە تۆمەتی \'\'ئەندامەتی لە كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان\'\'، \'\'هاوكاری لەگەڵ یەكێک لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری رێژیم\'\' و پ\'\'ڕۆپاگەندە دژی رێژیم\'\' بە سێ‌ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

پێدرام دوای ناڕەزایەتی بە حوكمەكەی، لەلایەن داداگای پێداچوونەوەی رێژیم لە شاری سنە حوكمەكەی بۆ ١٩ مانگ زیندانی گۆڕدرا.