کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی تێكۆشەرانی دێمۆكرات لە ناوچەكانی كوردستان

16:26 - 22 گەلاوێژ 2712

كوردستان میـــدیا: بەبۆنەی 67 مین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار و گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان چالاكی تەبلیغی بەڕێوەچوو.


1893.jpg


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری كوردستان میدیا، لە شاری پیرانشار و هەروەها گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، بە بۆنەی 25 گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، چالاكیی بەرینی تەبلیغی لە لایەن ئەندامان و تێكۆشەرانی دێموكراتەوە تراكت و دروشمی پەیوەندیدار بە 25ی گەلاوێژ بڵاو كرایەوە.

1894.jpg


ئەو شوێنانەی كە كارو چالاكیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

گوندی نێ:
بەرئاوایی، ناوباخ، گەزەنە، كانی كارێز، دەوروبەری موخابرات، فەلەكەی دوكتور قاسملوو، دەوروبەری مزگەوتی جامعەی مەریوان، جادەی ئەسڵی مەریوان، تراكت و دروشمی حیزبی بڵاو كراوەتەوە.

1895.jpg


پیرانشار:

گەڕەكەكانی كوی خەیام، سەعدی، دەوروبەری ماڵی ئیمام جومعە، كۆڵانەكانی ترمیناڵ، روستایی، پاركی خەیام، فەلەكەی كشاوەرزی، سەرای فەرهەنگ، فەرهەنگیانی 1، تراكت و پوستێر و دروشمی 25 گەلاوێژ بڵاوكراوەتەوە.

پیروز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران