کوردستان میدیا

پێنجشەممه 3ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی رێكخراوی كۆمەڵی پێشگری لەئیعتیاد لەشاری پاوە+وێنە

18:43 - 6 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: رێكخراوی مەدەنیی كومەڵی پێشگری لەتووشبون بە ئیعتیاد بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادەسڕكەرەكان، لەشاری پاوە چالاكی بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی كۆبوونەوەیەك لەسەرشەقامی سەرەكیی شاری پاوە پێك هات و تێیدا قوتابیان دەستیان بە نیگار كێشانەوە كرد.
لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵێك لەلاوانی ئەو شارە هەر بەو بۆنەیەوە كێبڕكێیەكی دووچەرخە سواریان وەرێ‌خست.