کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی فەرهەنگی كورد پڕۆژەیەكی ئارشیوی دیجیتاڵی كوردی وەگەڕ خست

22:56 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: چالاكێكی كوردی كوردستانی توركیە دەستی بە كۆكردنەوەی ئارشیوی كوردی كە پێكهاتووە لەكتێب و گۆڤارە كوردییەكان، كردووە.

رەفعەت سەفالی، چالاكی كوردی نیشتەجێی وڵاتی سویس بە هاوكاری ژمارەیەك لەلاوی كورد دەستی بە كۆكردنەوەی ئارشیوی دیجیتالی كتێب، گۆڤار و رۆژنامە كوردییەكان كردووە.

ماڵپەڕی رووداو بڵاوی كردەوە، ئەو چالاكە فەرهەنگییە دەیهەوێ‌ماڵپەڕێكی ئەلكترۆنیكی دروست بکات و سەرجەم ئەو ئارشیوانە لەوێدا بڵاو بكاتەوە.
رەفعەت سەفالی بەمەبەستی كۆ كردنەوەی ئەو ئارشیوە یارمەتی لەماڵپەڕی کتێبخانەکانی رووسیە، فەرانسە، ئەرمەنستان، ئاڵمان و ئەمریكا وەرگرتووە.
ماوەیەك لەمەوبەریش ژمارەیەك لەچالاكانی فەرهەنگی لەهەرێمی كوردستان هەوڵێكی لەو چەشنەیان دەست پێكردبوو.