کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كچە شێوەكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات پێشانگایەكی هونەری لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە

19:53 - 5 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: خانمە شێوەكارێكی سەقزی پێشانگایەكی تایبەت بە هونەری شێوەكاری لەشاری سلێمانی دەكاتەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، سروە ئەرسەلانی شێوەكاری كورد بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی و گەلەری زاموا پێشانگای تایبەت بەو هونەرە لە هۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی دەكاتەوە.
ئەو پێشانگایە رێكەوتی ٩ی پووشپەڕ بەرووی بەشداراندا دەكرێتەوە و بڕیارە ئەو خانمە شێوەكارە چەندین بەرهەمی نوێی تێیدا نمایش بكات.
6005.jpg

سروە ئەرسەلانی ساڵی١٣٦٢ی هەتاوی لەشاری سەقز لەدایكبووە و هونەر و بیناسازی لەزانكۆی تاران تەواو كردووە وهەتا ئێستا چەندین پێشانگەی تایبەت بە هونەرەكەی كردۆتەوە.