کوردستان میدیا

پێنجشەممه 31ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەوڕۆز لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو

16:52 - 5 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە شاری کوڵن بەڕێوەچوو.

ئەو ڕێورەسمە بە هاوکاریی پێنج حیزبی کوردی لە هەرچوار بەشی کوردستان ئامادە کرابوو کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئاڵمان یەکێک لە ئامادەکارانی ئەو ڕێوڕەسمە بووە و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی بەو بۆنەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.