کوردستان میدیا

سێشەممه 29ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی کرێکار لە سۆئێد و دانمارک بەڕێوە چوو

22:52 - 13 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: بەبەشداری ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتەکانی دانمارک و سۆئێد ڕیز لە رۆژی جیهانی کرێکاران گیرا.

ڕۆژی یەکی مای لە پارکێکی گشتیی شاری کۆپێنهاگی دانمارک کە هەموو ساڵێک لەو پارکە وەک نەریتێک ڕێز لە کرێکاران دەگیرێ، چالاکییەکان بە هاوئاهەنگی پارتە سیاسی و ئەنجومەنە کرێکاری و سینفییەکانی دانمارک بەڕێوە چوو کە تێیدا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێمۆکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا و پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە چالاکییەکی هاوبەش دا چالاکانە بەشداریان لەو ڕۆژە گرینگ و نێونەتەوەییەدا کرد.

هەروەها رۆژی دوشەممە رێکەوتی ١ی مەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری کرد لە چالاکییەکانی تایبەت بە رۆژی نێونەتەوەی کرێکاران لە شاری یوتوبۆری سۆئێد.

رەوەندی کوردی بەشدار لەم ڕێوڕەسمە بریتی بوون لە: کۆمەلەی سوسیال دێموکراتی کوردیسوئێد، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی دێموکراتی کوردستان کە بە ئالای کوردستان و دروشمەکانی بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان لە گەل سەفی خۆپێشاندەرانی سوسیال دێموکرات بەرەوە یوتەپلاتسن وەرێکەوتن و لەو شوێنە زۆر بەگەرمی لە لایەن حیزبی سوسیال دێموکراتی ولاتی سوئێد بەخێرهاتنی رەوەندی کورد کراو پشتیوانی خۆیان لە خواستی گەلی کورد دەربری.