کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی رۆژی پێشمه‌رگەی کوردستان لە رۆژهەلاتی کانەدا بەرێوەچوو

16:35 - 30 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: رۆژی شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی-١٧ی دیسامبری ٢٠١٦- رێورەسمی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری لەندەنی رۆژهەلاتی کانەدا بەرێوە چوو.

بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزڵێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، کۆمیتەی رۆژهەلاتی کانەدا لە لایەن بەرێز عومەرخزریان خویندرایەوە. بەرێز خزریان وێرای ئاماژە کردن بە بەرز و پیرۆزی ئەم رۆژە مێژووییە، پێشمەرگەی بە هێمای بوونی نەتەوەی کورد پێناسە کرد کە ئیمرۆ بۆتە متمانەی کۆمەڵگای نێونەتەویی بۆ بەگژداچۆنەوەی تێروریستان و حکومەتە دیکتاتۆرەکان.

دواتر پەیامی کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز ئەرشەد خزری پێشکەش کرا.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا پەیامێک لە لایەن هانا ئازەری، تەمەن ١٤ ساڵانە و کچی باوک و دایکێکی پێشمەرگە بەرێزان \'\' رەزا ئازەری و زارا شوجاعی، لە سەر رۆژی پێشمەرگە بە زمانی ئینگلیزی خویندرایەوە. هانا لە پەیامەکەیدا وێرای بەخێرهاتن کردنی بەشداران و رابردووی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز و رێز لە پێشمەرگە لەم رۆژەدا لە کوردستان و دەرەوەی وڵات ، ئەوانی وەکوو خەباتکارانی ژن و پیاو دژی داگیرکاری و زۆرداری ناودێر کرد.

جێگای ئاماژەیە کە بەسەدان کەس لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری ئەم رێورەسمە بوون.یەکێک لە کوردەکانی رۆژئاوا تابلۆیەکی هونەری کە ئاڵای کوردستانی لەسەر خەملێندرابوو، بۆریورەسمەکەی هێنابوو.

لە بەشیكی تری رێورەسمەکەدا سرودی هٶ کاکی پێشمەرگە لە لایەن هونەرمەندانی ناوچەکە پێشکەش کرا.

جێگای ئاماژەیە کە لە نێوئاخنی رێورەسمەکەدا چەندین پارچە شێعرو هۆنراوە بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە لەلایەن پێشکێشکاری بەرنامە بەرێز ئەبووبەکر محەممەدپورە پێشکەش کران.

لە بەشی کۆتایی دا هونەرمەندانی دەڤەرەکە بە دەنگ و موسیقا و بەشداربووان بە هەڵپەرکە شەوەکەیان رازاندەوه‌.