کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدان دوکتور سەعید چروکایا و رەسوڵ محەمەد زادە لە شاری ستوکهوڵم بەڕیوە چوو

16:29 - 30 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بەبەشداری هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزب ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدان سەعید چروکایە و ڕەسوڵ محەمەدزادە بە دەسپێشخەری کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سۆئێد بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئێد لە ڕێوڕەسمێک دا چلەی شەهیدان دوکتور سەعید چروکایا و رەسوڵ محمەمەد زادەی بە بەشداری نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی و کوردانی هەر چوار پارچە بەڕێوە برد.

لەو ڕیورەسمە دا وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حدکا لە سوئێد کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون بەشدار بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان ئەو کەسایەتیانە لە سەر ئەو دوو شەهیدە قسەیان کرد:

کایا ئوزول بەرپرسی فێدراسیونی کۆمەڵە کوردوستانیەکان
سەلیم چروکایا، برای شەهید دوکتور سەعید چروکایا
ڕێناس جانۆ پاڕڵمانتاری کورد لە پاڕڵمانی عێراق
قادر مێهفەر وەک بنەماڵەی شەهید رەسول محەمەد زادە
هونەرمەند ڕۆژین
مەهدی زانا شارەداری پێشوی دیاربەکر
ئەحمەد کاکەمەمی نووسەر و کەسایەتی سیاسی
دوابڕگەی ئەم ڕێوڕەسمە بریتی بوو لە خوێندنەوەی چەندین پارچە پەخشان و گۆرانی لەلایەن خاتوو ڕۆژین.