کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی منداڵان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو

18:46 - 12 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ تایبەت بە ڕۆژی جیهانی منداڵان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بۆ منداڵانی ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو.

ناوەندی ٣ی کوردستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان بەرامبەر لەگەڵ ١ی ژوئەن ڕێوڕەسمێکی تایبەتیان بۆ منداڵانی حیزبی دێموکرات لە ناوەندی ٣ بەبەشداری چەندین چالاکی فەرهەنگی و ڕۆژنامەوان و ڕێکخراوی چالاک لەبواری کاروباری منداڵان و هەروەها ڕیکخراوی جیهانی UNHCR بەڕێوەبرد.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا و پاش بەخێرهاتنی میوانان لەلایەن موجری ڕێوڕەسمەکە هەر کام لە ڕێکخراوەکانی هیوای ڕۆژهەڵات و کوردستان فۆتۆ پەیامی خۆیان بەم بۆنەوە پێشکەش کرد.

دواتر چەندین سروود و گۆرانی و شێعری منداڵانە لەلایەن منداڵانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکە خوێندرایەوە کە کەشێکی تایبەتیان بە ڕێوڕەسمەکە بەخشی.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا دیاری ڕۆژی منداڵان بەسەر هەموو منداڵانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکە دابەش کرا؛ مەراسیمەکە بە شایی و هەلپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

وێنه: کوردستان فۆتۆ