کوردستان میدیا

شەممه 2ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوەڕەسمێک بۆ منداڵانی گوندی حەسەنئاوا و دەورووبەری بەڕێوە چوو

14:51 - 17 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: لە ڕۆژی جیهانی منداڵان، ڕێوڕەسمێک بە هاوکاریی ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەری ڤەژین و ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ منداڵانی گوندی حەسەنئاوا و دەورووبەری بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی ڕەزبەر، بە هاوکاریی ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەری ڤەژین و ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕێوەڕەسمێک بۆ منداڵانی گوندی حەسەنئاوا و گوندەکانی دەورووبەری بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوەڕەسمەدا ژمارەیەک لە منداڵانی ئەندام لە شار و گوندەکانی دەورووبەری لەو ڕێوەڕەسمەدا بەشدار بوون.

لەو ڕێوەڕەسمەدا، منداڵان چەندین چالاکی جۆراوجۆریان بەڕێوە برد و پاش چەند کاتژمێر ئەو ڕێوەڕەسمە کۆتایی هات.