کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی گەلاوێژ 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کەڵکاژۆ لە بۆنە ئایینییەکان وەردەگرێت

12:50 - 22 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا:  لە شاری سەقز ڕێژیمی ئێران ‌بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە‌ ڕێوڕەسمێکی چەواشەکارنەی بەڕێوه بردووە کە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز، به ‌بۆنه‌ی‌ جێژنی‌ قوربانه‌وه‌ له‌ پاركی‌ شاری‌ سه‌قز، ڕێوڕه‌سمێكی‌ به‌ڕێوه‌ برد.

ئەو ڕێوڕەسمە‌ دوور بوو له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ڕێوڕه‌سم ‌و ڕێزگرتن ‌و فه‌رهه‌نگی‌ شاری‌ سه‌قز.

پاركی‌ شاری‌ سه‌قز كه‌ شوێنی‌ گەشت و سه‌یرانی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌قزه‌‌ و به‌رده‌وام پڕیه‌تی‌ له‌ خه‌ڵک، ڕێژیم له‌م هه‌له‌ كه‌ڵكی‌ وه‌رگرتووه‌‌ و كۆمه‌ڵێک خه‌ڵكی‌ به ‌بۆنه‌ی‌ هه‌ندێک به‌رنامه‌ی‌ منداڵان‌ و به‌رنامه‌ی‌ بێ‌ نرخ،‌ كۆكرده‌وه‌.

ڕێژیم به‌ زمانی‌ فارسی ‌‌و به‌ دوور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ دابونه‌ریتێكی‌ كورده‌واری، ئەو ڕێوڕەسمەی بەڕێوە بردووە.‌