کوردستان میدیا

هەینی 4ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژێمی ئێران بە فەرمی باڵوێزی خۆی بۆ تێرۆر لە عێراق دامەزراند

16:44 - 31 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ئیرەج مەسجێدی یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێژیم، بە فەرمی وەک باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران لە عێراق دەستی بەکار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی سیاسەتی دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە ئیرەج مەسجێدی یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران بە فەرمی وەک باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران لە عێراق دیاری کرد.

مەسجێدی ڕاوێژکاری قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی تێرۆریستی قۆدسی سپای پاسدارانه.

ئەو باڵوێزەی ڕێژیم لە دوای حەسەن دانایی فەر باڵوێزی پێشووی ڕێژیم لە عێراق ئەو پۆستە وەئەستۆ دەگرێت.

ئیرەج مەسجێدی زیاتر لە ٣٥ ساڵ پێشینەی کاری لە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێراندا هەیە و هەروەها یەکێک لە فەرماندەکانی شەڕی زێدەخوازی ٨ ساڵە بووە.

مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕێژیمی ئێران ئەو سەرتیپی سپای تێرۆریستی پاسدارانی وەک باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران لە عێراق ناساند.

مەسجێدی یەکێک لەو فەرماندە تێرۆریستانەی ڕێژیمە کە عەمەلیاتە تێرۆریستییەکان لە عێراقی فەرماندەیی دەکرد و هەروەها لە دامەزڕێنەرانی حەشدی شەعبی بووە و هەروەها ناوبراو ڕاوێژکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای تێرۆریتسی قودسی ئێرانە.

ناوبراو بەرپرسی قەرارگای ڕەمەزان بووە و تێرۆری ژمارەیەک له کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) لەژێر بڕیاری ناوبراو بووە.