کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژماره‌ی ٦٦٥ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌

20:27 - 1 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: ژماره‌ی ٦٦٥ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان، ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڵاو كرایه‌وه‌.

له‌م ژماره‌یه‌دا وێڕای هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ حیزبی دێموكرات، كوردستانی ئێران و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، چه‌ندین بابه‌تی جیاواز بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. كه‌ بریتین له‌:
• ڕاپۆرتی سیاسیی پلینۆمی یازده‌هه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران.

• په‌یامێكی پێكناكۆك، وه‌ك كه‌سایه‌تیی خومه‌ینی، نووسینی سه‌لام ئیسماعیلپوور.

• خه‌باتی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان هه‌ڵقوڵاوی هه‌لومه‌رجه‌كانیه‌تی، نووسینی جه‌ماڵ فه‌تحی.

• كۆماری ئیسلامی، وه‌ك حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌؟، نووسینی فاتێح ساڵحی.

• گه‌شتی ئێرشاد، شكستخواردوو به‌ڵام به‌رده‌وام، نووسینی شه‌ماڵ ته‌رغیبی.

• وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران، ته‌نیا ڕێگای چاره‌ی پرسی كورد له‌ ئێرانه‌؟، نووسینی جه‌ماڵ ڕه‌سووڵ دنخه‌.

• توركیه‌ و به‌ردوامیی شه‌ڕ، نووسینی شه‌هاب خالیدی.

• گه‌لۆ داخستنی سنووره‌كان ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ی ئابووری؟، نووسینی عارف وه‌ڵزی.

• ڕۆژی جیهانیی په‌سند كردنی مافه‌كانی منداڵان، نووسینی ئیدریس ستووه‌ت.
• وتووێژ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ڕۆسته‌می، له‌مه‌ڕ ناسیۆنالیزمی ئێرانی، به‌شی یه‌ك، وتووێژكار، غالب حه‌بیبی.

• ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی مه‌له‌كشا له‌ نێوان به‌رده‌وام بوون و دابڕاندا، نووسینی ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌.

• ڵاپه‌ڕه‌ی كۆتاییش ته‌رخان كراوه‌ به‌و مانشێتانه‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئێران دوای كاره‌ساته‌كه‌ی پاریس چاپ و بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌. به‌ ناوی فاشیسم له‌ مانشێتدا.

بۆ دیتن و ڕاكێشانی فایلی pdfی ئه‌م ژماره‌یه‌ ده‌توانن لێرە کرتە بکەن.