کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنە شەترەنج بازی ئێرانی، لە تیمی نەتەوەیی ئامریکا گەشەی کرد

14:29 - 11 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: دۆرسا درخشانی دوای دەرکردنی لە تیمی شەترەنجی ئێران، لە تیمی شەترەنجی ئامریکا وەرگیرا.

دۆرسا درخشانی ژنە شەترەنج بازی ئێرانی، کە بە هۆی بێ‌حیجابی لە کێبرکێی نێونەتەوەیی لە تیمی نەتەوەیی ئێران دەرکرابوو، لە ئەندامی تیمی نەتەوەیی شەترەنجی ئامریکا وەرگیرا و گەشەسەندنێکی بەرچاوی بە دەست هێنا.

ناوبراو لە تەمەنی ١٨ ساڵی لە هەشتا و حەوتەمین کۆنگرەی شەترەنج وەکوو مامۆستای نێونەتەوەیی دیاری کرا.

درەخشانی دووهەمین ژنە شەترەنج بازی ئێرانی بوو، بەڵام بە هۆی بێ‌حیجابی لە ئەندامەتی تیمی ئێران دەرکرا.

هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ماوەی ڕابردوو دوو یاریزانی تۆپی‌پێ بە هۆی بەشداری کردنیان لە یاریەک لە هەمبەر تیمێکی ئیسرائیلی تووشی کێشە بوون و هەتا سنووری دەر کردن چوون.

ساڵانە وەرزشوانانی ئێرانی بە هۆی سیاسەتە نادروستەکانی ڕێژیمی ئێران و تێکەڵ کردنی سیاسەت لەگەڵ وەرزش زۆر زەرەرمەند دەبن.

نموونەی بەرچاویان هەڵاواردنی ژنان، ڕێگەپێنەدان بە چوونیان بۆ یاریگەکان و بەشداری نەکردنیان لە وەرزشی پیاوان دایە.

ژنە وەرزشوانانی ئێرانی، بە هۆی سیاسی کردنی وەرزش لە زۆرێک لە بەشە وەرزشییەکان بە هۆی دانانی مەرجی وەکوو حیجاب ناتوانن بەشداری بکەن و لە ئاستەکانی وەرزش وەدوا دەکەون و ساڵانە لە زۆرێک لە ئاستەکانی ناوچەیی و جیهانیدا لە پەراوێز دەخرێن.