کوردستان میدیا

سێشەممه 27ی خەرمانان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبخانەیەک بە ناوی شەریف باجوەرەوە کرا

12:58 - 23 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە گوندی باشماخ کتێبخانەیەک بە ناوی شەهید شەریف باجوەر کرایەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان، لە گوندی باشماخی سەر بە شاری سەقز، بۆ ڕێزگرتن لە کار و تێکۆشانەکەی شەهیدی ژینگەی کوردستان، شەهید شەریف باجوەر کتێبخانەیەکیان بە ناوی کردووە.

ئەنجومەنی هیوای زانستی سەقز، بە هەڵواسینی وێنەی شەهید شەریف باجوەر و نووسینی دروشمی "پاراستنی ژینگە ئەرک و ئەخلاقە" لەسەر دیوارەکانی ئەم کتێبخانەیە، ئەم کتێبخانەیەیان  بە بەشداریی خەڵکی ئەو گوندە کردەوە.

شەهید شەیف باجوەر چالاکی سیاسی و ژینگەیی، خەڵکی شاری مەریوان، کە لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریواندا هاوڕێ لەگەڵ سێ چالاکی ژینگەپارێزی تردا بە ناوەکانی: "ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی‌نیا و محەممەد پەژووهی"، لە ڕووداوێکی گوماناویدا لە ئاگردا سووتان و چوونە ڕیزی نەمرانی گەلەوە.