کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \"کوردستان، رنج و ایستادگی\" لەلایەن پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتەوە وەگیڕدرایە سەر زمانی کوردی

15:10 - 29 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کتێبیکردستان رنج و ایستادگیی کە کۆی نووسراوە و دیمانەکانی دوکتور قاسملووی تێدا گونجاوە؛ بۆ زمانی کوردی وەرگێڕان کرد.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سیامەک بەهمەنی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو کتێبەی بە بۆنەی ٨٤ـەمین ساڵیادی لەدایک‌بوونی دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، چاپ و بڵاو کردەوە.

سیامەک بەهمەنی، وەرگێڕی کتێبی کوردستان، ئازار و کۆڵنەدان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رایگەیاند کە کتێبی کوردیی کوردستان، ئازار و کۆڵنەدان بە بۆنەی شەوی یەلدا، ساڵرۆژی لەدایک‌بوونی، رێبەری مەزنی گەلی کورد و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

11677.jpg
سیامەک بەهمەنی

کتێبی کوردستان، ئازار و کۆڵنەدان لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە:

ــ وەرگێڕانی کتێبی کردستان رنج و ایستادگی که لەلایەن ئیرەج عیبادییەوە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی.
ــ وەرگێڕانی ئەو نووسراوە و بابەتانەی دوکتور قاسملوو وا لە کتێبی کوردستانهاتووە کە لەلایەن بێهزاد خۆشحاڵی کۆکراوەتەوە.

بەشی دووهەمی کتێبی کوردستان، ئازار و کۆڵنەدان، کۆمەڵێک بابەت و نووسراوەی دوکتور قاسملوو لە خۆ دەگرێت و باس لە قوناغێکی تایبەت بە مێژووی نەتەوەی کورد دەکەن و روانگەی د.قاسملوو سەبارەت بە کێشەی کورد و ئەو دۆخە تایبەتە دەخاتەڕوو و هەروەها هەوڵەکانی دوکتور قاسملوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تێدا هاتووە.

بەهمەنی لە درێژەدا رایگەیاند کە کوردستان، ئازار و کۆڵنەدان لە دووتۆی ١٣٦ لاپەڕەدا لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی جەماڵ عیرفانـەوە، چاپ کراوە.

سیامەک بەهمەنی، لە دایک‌بووی شاری سنەیە و ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایە.