کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \'\'کوردستان لە دەروازەی سەربەخۆیی\'\' چاپ و بڵاو کرایەوە

13:16 - 2 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کتێبی \'\'کوردستان لە دەروازەی سەربەخۆیی\'\' لە نووسینی \'\'کریستینا کۆیڤۆنێن\'\' و \'\'وەڵات نەهری\'\' بە زمانی فینلاندی لە وەشانخانەی \'\'ئێدیتا\'\' چاپ و بڵاو بووەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، \'\'کوردستان لە دەروازەی سەربەخۆیی\'\' کتێبێکە کە بە شێوەیەکی هاوبەش لەلایەن \'\'کریستینا کۆیڤۆنێن\'\'، لێکۆڵەر و کوردناسی فینلاندی و \'\'وەڵات نەهری\'\' چالاکڤانی مەدەنی و رۆژنامەگەری نووسراوە و لەلایەن چاپخانەی \'\'ئێدیتا\'\'وە چاپ و بڵاو بووەتەوە.
ئەو پەرتووکە لە پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری هیلسینکی کەلە رۆژانی ٢ هەتا ٥ی خەزەڵوەر بەڕێوەدەچێت، بەشداری دەکات.