کوردستان میدیا

شەممه 30ی خەرمانان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە بیر ناکات

12:23 - 17 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنەی خوێناوی، بە بۆنەی ١٧ی خەرمانانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە، لە ساڵیادی جینایەتی مووشەکبارانکردنی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهیدان "فاروق حەسەن خەیات و موختار قادرپوور"، یاد و ناویانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێکردەوە.