کوردستان میدیا

پێنجشەممه 29ی خەرمانان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەگەڵ ڕێبازی قاسملوو پەیمان نوێ دەکاتەوە

11:23 - 16 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە شوێنەکانی وەک: "دوڕگەی سەر پردێ، داش دوڕگه، دوڕگەی ئەرەسخان و سێڕێیانی محەممەدیار" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها قارەمانی دێموکرات لە شاری ورمێ بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان لە شاری "سیلوانا، گوندی نێرگی، سێڕێیانی ڕاژان و گۆجار" وێنە و تراکتی تایبەت به ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.