کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە بەلەموانێکی کرماشانی میداڵی بڕۆنزی قارەمانی لاوانی ئاسیای وەدەست هێنا

15:50 - 23 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: لە کێبرکێی روینگی قارەمانی لاوانی ئاسیا هانیە بیداد بەلەموانێ کرماشانی میداڵی بڕۆنزی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

هانیە بیداد کچە بەلەموانی کرماشانی کە ئەندامی تیمی نەتەوەیی بەلەموانی ئێرانە لە کێبرکێی روینگی قارەمانی لاوانی ئاسیا لە بەشی یەک نەفەردا میداڵی برۆنزی وەدەست هێنا و پشکی ئولەمپیکی لاوانیش بۆخۆی مسۆگەر کرد.

هانیە بیداد لە قۆناخی سەرەتایی توانی تەواوی حەریفەکانی تووشی شکست پکا و وەک کەسی یکەم بڕواتە قۆناخی پێش کۆتایی و لوە قۆناغەشدا وەک کەسی دووهەم گەیشتە بەشی کۆتایی ئەو کێبرێیانە.

کێبرکێکانی قارەمانی ئاسیا لە ١٩ تا ٢٢ی رەزبەر لە وڵاتی سەنگاپوور بەڕێوە چووە کە تیمی نەتەوەیی ئێران بە بەشداری ١٣ کەس بەشداری لەو کێبرکێیەدا بەشداری کردبوو.

جێگای ئاماژەیە وەرزشوانانی کورد لە هەموو بوارە وەرزشێکاندا لە ئاستەکانی ناوچەیی، نەتەوەیی و نێونەتەوەیی توانیویانە ئاستی خۆیان نیشان دەن بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیم هیچ بایەخێکیان پێ نادرێ و جار جار سوکایەتیشیان پێ دەکرێ.

وەرزش لە ئێران بە سیاسی کراوە و گەشە سەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەدیوە هەر بۆیەش گەندەڵی بەرچاو لەو ورزشدا دەکرێت و ڕێگە نادرێ تا لاوان و ورزشوانانی کورد خۆیان نشاب بدەن.