کوردستان میدیا

هەینی 29ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی لێژنەی ڕاوێژکاری بیانیەکان و پەنابەران لە پارێزگای نۆیەزنبورگی ئۆفنباخ

15:53 - 28 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: کەژاڵ نەقشبەندی نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی لێژنەی ڕاوێژکاری بیانیەکان و پەنابەران لە پارێزگای نۆیەزنبورگی ئۆفنباخدا بەشداری کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی لێژنەی راوێژکاری بیانییەکان لە نۆیەزنبورگی ئۆفنباخ بە بەشداری نوێنەرانی ئەندام لەو لێژنەیە کۆبوونەوە و کەژاڵ نەقشبەندی وەکوو ئەندامی ڕەسمی ئەو لێژنەیە و نوێنەری یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها نوێنەری کوردەکانی ئەو ناوچەیە بەشدار بوو.

کۆبوونەوەکە لەسەر چۆنیەتی چالاکی ڕێکخراوە مەدەنییە بیانییەکانی سەر بەو لێژنەیە بوو لە شەش مانگی داهاتوودا کە پێک هاتوون لە: کوردستان، یونان، سربیەن، ئیتالیا، تورکیە، کرواتیەن و ڕوسیه نوێنەرانی ئاڵمانی و خاتوو کریستینا گوکس.

نوینەران هەر یەک پیشنیار و پرۆژەی خۆیان پیشکەش کرد و باسی لەسەر کرا.