کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵە شیعری \'\'نوون دووس\'\' چاپ و بڵاو بووەوە

19:35 - 1 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کۆمەڵە شیعری \'\'نوون دووس\'\' لە هۆنینەوەوی \'\'فەرهاد شاهمورادیان\'\' شاعیری کوردی خەڵکی ناوچەی مەلەکشاهی چاپ و بڵاو بووەوە.
نوون دووس کەلە چەندین کۆمەڵە شیعری غەزەڵ پێکهاتووە لە ساڵەکانی نێوان ١٣٨٧ و ٨٨ کاری هۆنینەوەیان بۆ کراوە.
6802.jpgفەرهاد شاهمورادیان، شاعیری کوردی خەڵکی ئیلام

ئەو کۆمەڵە شیعرە لەلایەن دەزگای \'\'زانا\'\'وە بۆ چاپی کتێب بڵاو کراوەتەوە و هەتا چەند رۆژی دیکە دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران و بەردەنگان.
فەرهاد شاهمورادیان لە دایک بووی شاری مەلەکشاهیی پارێزگای ئیلامە.