کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگایی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار

15:24 - 31 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی رێگاری رزگاریی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، دایە ماهی، دایکی شەهید ئيبراهیم محەممەدی ناسراو بە براهیم ئەندێزەیی خەڵکی گوندی ئەندێزەی ناوچەی لاجانی پیرانشار لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
شەهید براهیم ئەندێزەیی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە لکی هێزی شەهید ئاوارە خزمەتی دەکرد ‌و لە رێکەوتی ١٣ی جوزەردانی ١٣٦٦ی هەتاوی لە گوندی یاقوشیی سەر بە ناوچەی نەڵێنی پیرانشار تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە کۆچی دوایی دایە ماهی پرسە ‌و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات‌ و خۆی بەشەریک‌ و بەشداری خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران