کوردستان میدیا

هەینی 1ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر ‌و باوکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ورمێ

18:08 - 20 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاری و سەربەستیی کوردستان لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی قوچعه‌لی نه‌بی‌زاده‌ که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر ‌و خه‌ڵکی گوندی ده‌لووی سه‌ر به‌ شاری ورمێ له‌ ته‌مه‌نی 91ی ساڵیدا به‌ هۆی پیری ‌و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
قوچعه‌لی که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر ‌و یه‌کێک له‌ پشتیوانانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌میشه‌ وه‌ک مرۆڤێکی جێگای باوه‌ڕ، یار و یاریده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوو و هه‌میشه‌ ماڵه‌که‌یان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه‌.
قوچعه‌لی نه‌بی‌زاده‌ هه‌ر به‌ هۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه،‌ ماوه‌یه‌ک له‌ ژیانی له‌ زیندانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا تێپه‌راند.
قوچعه‌لی نه‌بی‌زاده‌ له‌ ناوچه‌کانی دۆڵ و ئه‌نزه‌لی سه‌ر به‌ شاری ورمێ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی جێگای باوه‌ڕ و له‌ نێو خه‌ڵکدا خاوه‌ن رێز ‌و حورمەتێکی تایبەت بوو.

925.jpg


هەروەها کوڕێکی قوچعه‌لی نه‌بی‌زاده‌ لە نێو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی قوچعه‌لی نه‌بی‌زاده‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه ‌‌و که‌س ‌و کاری ناوبراو ده‌کات ‌و خۆی به‌ شه‌ریک‌ و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد