کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی تایبەت بە ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ئاڵمان بەڕێوەچوو

18:38 - 28 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان کۆڕێکی تایبەت لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئاڵمان، کۆڕێکی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی مامۆستای زانکۆ و بێهزاد خۆشحاڵی نووسەر و شارەزای سیاسی لە شاری شتۆتگارت پێک هات.

سەرەتای کۆڕەکە بە خۆێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی باسێکی وردی تایبەت بە مۆدێرنیتەی کوردی ئەوەی کە مۆدێڕنیتەی کوردی، لێتەگەیشتنی ئێمەی کورد لە مۆدێڕنیتەی مەعریفی و ئاکامەکانی ئەو ئاشناییە لە سەر سیاسەتی کوردی بووه پێشکەش بە بەشداران کرد.

دواتر لە لایەن ئاسۆ نووری پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان خۆێندرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا بێهزاد خۆشحاڵی باسێکی تایبەت بە کۆماری کوردستان پێشکەش کرد.

خۆشحاڵی لە باسەکەیدا بە گشتی کۆماری کوردستان و ڕۆڵی شەهید پێشەوا قازی محەممەد، بنەماکانی بە دەوڵەت بوونی کورد لە کۆمار، گرنگی پێکهێنانی ئاڵ و گۆڕ لە دۆخی هەنووکەیی حیزبی دێموکرات و شوێندانەری ڕاسان لە کۆمەڵگای کوردستانی بۆ بەشداربووان شی کردەوە.

لەو سێمینارەدا هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کومەڵەی کوردی لە شتووتگارت بەشداری کۆڕەکە بوون.