کوردستان میدیا

سێشەممه 29ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد

17:37 - 29 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: مەلا کەرەم تووسەن کەسایەتییەکی ناسراوی شاری ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەلا کەرەم تووسەن کەسایەتیی ناسراوی خەڵکی گوندی قشڵاقی ورمێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆچی‌ دوایی کرد.

تەرمی مەلا کەرەم تووسەن، لە نێو حەوزی ئاوی باغەکەیدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە و هەتا ئیستاش به دروستی لە هۆکاری مردنەکەی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بۆیە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کرابوو.
ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی ناوچەکە بوو.

هەروەها کوڕێکی مەلا کەرەم بە ناوی عەبدولخالق تووسەن لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ئێعدام کراوە.

هەروەها پێویستە بگوترێت، ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە، بۆیە خەڵکێکی زۆر لە بە خاک سپاردنی تەرمی ناوبراو بەشدارییان کردبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.