کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنسێرتی گرووپی موزیكی ژینۆ لەشاری مەهاباد، بۆ كەم ئەندامانی ئەو شارە

16:19 - 19 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: گرووپی موزیكی ژینۆ لەشاری مەهاباد دەستی بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی و بەڕێوە بردنی كۆنسێرت كردووە و داهاتی كۆنسێرتەكەش دەدرێتە كەم ئەندامانی شارەكە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، گرووپی موزیكی ژینۆ زنجیرە چالاکیەكی هونەری لە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١٧‌ی گەلاوێژەوە لەشاری مەهاباد دەست پێكردووە و هەتا رۆژی یەكشەممە رێكەوتی٢٠‌ی گەلاوێژ بەردەوام دەبێت.
ئەو كارە هونەریانە شەوانە بەڕێوە دەچێت و ئامانج لەو كارەش پەرەپێدان بە كولتوری كوردەواری و یارمەتیدان بە كۆمەڵگای كەم ئەندامانی شاری مەهابادە.
ئەو گرووپە بە سەرپەرستی ناسر قادر پوورە و پێكهاتوون لە ١٠ ژەنیار.