کوردستان میدیا

پێنجشەممه 3ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە لەشاری سەقز بەڕێوەچوو

16:51 - 1 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بە بەشداریی شاعیرانی بەشێك لەشارەكانی كوردستان لەشاری سەقز ـ ساحێو بەڕێوە چوو.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٣١ی گەلاوێژ كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بە بەشداریی شاعیرانی شارەكانی سەقز، بۆكان، مەهاباد، سەردەشت، بانە، دیواندەرە و ساحێو بەڕێوە چوو.
لەو كۆڕەدا هەركام لەشاعیرانی بەشدار بەرهەمەكانی خۆیان لەوێدا پێشكەش كردووە و ژمارەیەكی بەرچاویش لە ئەدیبان و فەرهەنگ دۆستان تێیدا بەشدار بوونە.
ئەمین گەردیگلانی، ژیلا سەفایی، كاك ئازاد، ناسر یەزادنی، نیان فاتمی و ئیسماعیل عەزەمی ژمارەیەك لەشاعیرانی بەشدار بوو لەو كۆڕەدا بوون.