کوردستان میدیا

سێشەممه 23ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٤٠ ساڵەی شەهیدکرانی "کاک فواد" لە شاری کۆڵن بەرز ڕاگیرا

12:14 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان، لە یادی ٤٠ ساڵەی شەهیدکرانی کاک ''فوئاد مستەفاسوڵتانی'' بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە، ۲۳ی خەرمانان، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر شەهیدکرانی کاک  ''فوئاد مستەفا سوڵتانی'' بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری ''کۆڵن''ی ئاڵماندا بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پێک هاتبوو، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، بەشداریی کرد و پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب بەو بۆنەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

ئەو یادەیە، بە بەشداریی ''عومەر ئیلخانیزادە''، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڕێوەچوو.