کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی کۆساڵان بەرز ڕاگیرا

23:30 - 7 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە گیان فیدایی و قارەمانییەتی شەهیدانی کۆساڵان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی لە شاری سنه بەڕێوە چوو.

تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە حەماسەی کۆساڵان و شەهیدانی ڕاسان لە ساڵڕۆژی خوڵقاندنی ئەو حەماسەیەدا چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی نییەر لە سەرتاسەری ئەو گوندە وێنەی شەهید مام ئەکبەر منبەری، شەهید شۆڕش منبەری و شەهید شاخەوان منبەریـیان بڵاو کردەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.