کوردستان میدیا

دووشەممه 19ی سەرماوەز 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی لاوان کەمپەینێکی لەژێر ناوی " پشتیوانی پێشمەرگە" ڕاگەیاند

10:38 - 16 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا:  یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، کەمپەینێکی لەژێر ناوی "پشتیوانی پێشمەرگە" ڕێکخست.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی لاوان بە بۆنەی ۲٦ی سەرماوەز

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، داوا لەسەرجەم ئەندام و لایەنگران و هۆگرانی ئازادی نەتەوەیی دەکەین،لە هەڵمەتی کەمپەینی "پشتیوانی پێشمەرگە" بەشدار بن؛ بۆ ئەوەی ئازایەتی و خۆنەویستیی پێشمەرگە بە کۆمەڵگای جیهانی بناسێنین و بتوانین بەو شێوازە پشتگیری خۆمان بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەرببڕین.

پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە چاونەترس و بەهێزەیە کە بۆ ئازادیی تاک و کۆمەڵ خەبات دەکات و گیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە؛ مێژوو گەواهیدەری ئەوەیە کە پێشمەرگە چ ڕۆڵ و پێگەیەکی هەبووە لە وەستانەوە دژی ستەم و زۆرداری،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبینین بەهۆی ئەو زوڵم و زۆرەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دژ بە کورد دەیکات، پێشمەرگە وەکوو پارێزەرێکی گیانفیدا بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە دڕندەیە دەوەستێت و پارێزگاری لە خاک و وڵات دەکات.

هەروەها لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش دەبینین کە چۆن پێشمەرگە و ڕۆڵە ئازیزەکانی نیشتمان، بوێرانە بەرامبەر دەسەڵاتی داگیرکەر دەوەستنەوە و پارێزگاری دەکەن لە سەروەرییەکانیان.

ئێمە وەکوو یەکیەتیی لاوان داوا لەسەرجەم هاوڕێیان و لایەنەکان دەکەین، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆتان بەشدار بن لەم کەمپینەدا، بەشداریتان جێی خۆشحاڵی ئێمە و بەهێزترکردنی هەستی نەتەوەییە.

بۆ پشتگیری لە کەمپەینی "پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان" وێنەی خۆتان بە پلاکارتێک بڵاو بکەنەوە کە درووشمەکان بریتیین لە:

بژی پێشمەرگە

من پشتیوانی پێشمەرگەم

پێشمەرگە پارێزەری نیشتمانە

۲٦سەرماوەز پیرۆز...

#بژی_پێشمەرگە

#bzhipeshmarga
#peshmargaykurdistan

#forpeshmarga
#Kurdistanpeshmarga

بۆ بڵاو کردنەوەی وێنەکانی دیکەتان
بینێرن بۆ ئەم ئایدییەی تێلێگرام:

@lawankampiyn

@LAWANmedia