کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا لە دانی ویزا بە شاندی مافی مرۆڤی ئێران خۆی بوارد

14:01 - 28 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: وڵاتی ئەمریکا ویزای بە شاندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی ریژیمی ئێرانی بۆ بەشداری لە دانیشتنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەدا.


رۆژنامەی گاردیەن بڵاوی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دانی ویزا بە شاندێکی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران لەمەڕ سەردانیان بۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆی بواردووە.
ئەم شاندە لەژێر ناوی هەیئەتی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی ئێران بە نیازی بەشداری لە دانیشینی کۆمیتەی سێیەمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ویستوویانە سەردانی نیۆیۆرک بکەن.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەو شاندە ئێرانییە داوای لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لەمەڕ دانی ئەو چەشنە بڕیاراتە لەلایەن ئەمریکاوە هوشداری بەو وڵاتە بدات.
هەتا ئێستا ئەمریکا هیچ روون کردنەوەیەکی لەو پێوەندییەدا نەداوە.