کوردستان میدیا

چوارشەممه 26ی بەفرانبار 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی نێ پەیامی پیرۆزباییی لە ڕۆژی پێشمەرگە بڵاو کردەوە

17:40 - 29 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان ولایەنگران و خەڵکی قارەمانی شارەدێی نێ، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

شاردەێی نێ بە کاتی سـەرماوەز

لە تەشکیلاتی شارەوە سڵاوی خۆمانتان پێشکەش دەکەین.

سەری ڕێز و نەوازش لە بەرانبەر بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانی سیاسی خۆڕاگرەکان دادەنەوێنین. ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژێکی مێژوویییە، ﻟه ڕﯙﮊی ٢٦ی سەرماوەزدا له ﺷﺎﺭﯼ مێژﻭﻭﺳﺎﺯﯼ مەهاباد لە ڕﯙﮊهەڵاتی ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ، ﺋﺎﺧﺮﯾﻦ ﺑﻨکه ﻭ سەﮐﯚﯼ ﺩﺍﮔﯿﺮکەﺭﺍﻥ ﻭ ﻣﺮﯙﭬﮑﻮﮊﺍﻧﯽ ڕەﺯﺍﺷﺎﯼ پەﻫلەﻭﯼ، ﺑە ﺩەﺳﺘﯽ ڕﯙڵەﮐﺎﻧﯽ ﮔەﻟﯽ ﮐﻮﺭﺩ ﮔﯿﺮﺍ ﻭ ﺩﺍﮔﯿﺮﮐەﺭﺍﻥ له ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ڕﺍﻭﻧﺮﺍﻥ ﻭ ﺑەﺗەﻭﺍﻭﯼ ﺩەﺭپەڕێندﺭﺍﻥ .

ﻫەﺭ لەﻭ ڕﯙﮊەﺩﺍ ﻭ ﺑه ﺩەﺳﺘﯽ ئەو ڕﯙڵە ﺧﯚنەﻭﯾﺴﺘﺎﻧە، ﺋﺎڵاﯼ ﺩﺍﮔﯿﺮکەﺭﺍﻥ هێنرایە ﺧﻮﺍﺭ ﻭ ﺑﯚ یەکەﻣﺠﺎﺭ ﺋﺎلای ﭘﯿﺮﯙﺯﯼ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ لەسەﺭ بڵیندترین ﺑﯿﻨﺎﯼ ﺷﺎﺭﯼ مەﻫﺎﺑﺎﺩ هەڵکرا، ئەوحەﺭەکەته سەمبۆلیکه ﺑﻮﻭ به ﺑﻨﺎغەﯼ ﺩﺍمەﺯﺭﺍﻧﯽ ﺩەﻭڵەﺗﯽ ﮐﻮﺭﺩﯼ ﻭ پێکهێنانی ﺳﭙﺎﯼ ﮐﻮﺭﺩ ﻭ ﻭەﺩﯾﻬﺎﺗﻨﯽ ﺋﺎﻭﺍﺗﯽ سەﺩﺍﻥ ﺳﺎڵەﯼ نەتەوەیەک که به ﺩﺭێژﺍﯾﯽ ﺩﯾﺮﯙﮐﯽ ﺧﯚﯼ ﺑﯚ ئەﻭەﯼ ﻭەﮎ ﻣﺮﯙﭪ ﭼﺎﻭﯼ لێ ﺑﮑﺮێت، ﻭەﮎ نەتەﻭەیەﮎ لەسەﺭ ﺧﺎﮐﯽ ﺧﯚﯼ ﮊﯾﺎﻥ ﺑﮑﺎ ﻭ ﺑﯚ ئەﻭەﯼ مەﻭﺟﻮﻭﺩیەﺗﯽ ﺧﯚﯼ ﺑﭙﺎﺭێزیێ، ﻫەﻭڵی ﺩﺍﻭە ﻭ چەﺭمەسەﺭﯾﯽ کێشاوە .

ئەﻡ نەتەﻭەیه ﺑەﺩﺭێژﺍﯾﯽ بەﺷێکی ﺯﯙﺭﯼ مێژﻭﻭ سەرﮐﻮﺕ ﮐﺮﺍﻭە، بێسەروشوێن کراوە، لەسەر ﻣﺎڵ ﻭ ﺧﺎﮐﯽ ﺧﯚﯼ ﺩەﺭﮐﺮﺍﻭە، ﺗﺎڵان ﻭ ئێعدﺍﻡ ﮐﺮﺍﻭە، بەندیخانەکانی ﺩﺍﮔﯿﺮکەﺭﺍﻥ لێوانلێو ﺑﻮﻭﻥ له ڕﯙڵەﮐﺎﻧﯽ ﻭ له مێژﻭﻭﯼ ڕﺯﮔﺎﺭﯾﺨﻮﺍﺯﯾﯽ گەلەکەﻣﺎﻥ له هەر ﮔﯚشه له ﺧﺎﮐﯽ وڵاتەکەمان، گەﺭ دەرفەتێک ڕەﺧﺴﺎبێت، ﺷﯚڕﺷﯽ ﮐﻮﺭﺩ سەﺭﯼ هەڵدﺍﻭە ﻭ بەﮔﮋ ﺩﻭﮊﻣﻨﺎﻧﺪﺍ ﭼووەتەﻭە، که ئەو ﺋﺎﻣﺎﺩەﯾﯽ ﻭ ﻗﺎﺭەﻣﺎنییەﺗﯽ ﻭ ﺋﺎﺯﺍیەتییەﯼ ﮐﻮﺭﺩ ﺑﻮﻭەتە ﻫﯚﯼ ئەﻭەﯼ که ﺩﻭﮊﻣﻨﺎﻥ هەمیشه ﺗﺮﺳﯿﺎﻥ له ﮐﻮﺭﺩ هەﺑﻮﻭە ﻭهەیە، کە ﻭﺍﺑﻮﻭ ﺑﺰﻭﻭتنەﻭەﯼ ﮐﻮﺭﺩ ﻫﯿﭻ ڕێگایەﮐﯽ ﺩﯾﮑەﯼ ﺑﯚ نەﻣﺎﻭەتەﻭە، بەﺭﮊەﻭەﻧﺪﯾﯽ گەﻟﯽ ﮐﻮﺭﺩ ئەﻭەﻣﺎﻥ لێ ﺩەﺧﻮﺍﺯێ هەﺗﺎ به ﺋﯿﻤﺎﻧﯽ پێشمەرگه ﻭ به ﭘﺸﺘﯿﻮﺍﻧﯽ ﻭ هەوڵی هەمەلایەنەی ﮐﯚمەڵگای ﮐﻮﺭﺩﯼ ئەو خەباتەی کە لە ﺩەﺳﺘپێکی ڕﺍﺳﺎﻧﺪﺍ، ﺑﺰﻭﻭﺗنەﻭەﯼ ﮐﻮﺭﺩ له ڕﯙﮊهەڵاﺗﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ چەﻧﺪﯾﻦ شەﻫﯿﺪﯼ پێشکەش به ﺑﺎﺭەﮔﺎﯼ ڕﺯﮔﺎﺭﯾﯽ نەتەوەکەمان ﮐﺮﺩﻭﻭە، لێرەﺩﺍ ﯾﺎﺩﯾﺎﻥ ﺩەکەینەوە ﻭ قەﻭڵ ﻭ بەڵێنی دەدەین ڕێگە و ڕێباﺯﯾﺎﻥ بەر ﻧﺎﺩەﯾﻦ ﻭ بەﺭﺩەﻭﺍﻣﯿﻦ ﻭ ﺩﺭێژەدەری ڕێگاکەیان ﺩەﺑﯿﻦ، ﺋﺎﻣﺎﺩەیی ئەﻭەﻣﺎﻥ هەیە که ﻧﺮﺧﯽ ﺯﯾﺎﺗﺮﯾﺶ ﺑﯚ ئەو ڕێبازە ﺑﺪەﯾﻦ و ئەوانەی ئەژنۆیان دەلەرزێت شۆڕشگێڕ نین.
ﻫەﺯﺍﺭﺍﻥ سڵاوله ﮔﯿﺎﻧﯽ ﭘﺎﮐﯽ شەﻫﯿﺪﺍﻧﯽ ﺣﯿﺰﺏ ﻭ گەﻝ، سڵاوله شەﻫﯿﺪﺍﻧﯽ ڕﺍﺳﺎﻧﯽ ڕﯙﮊهەڵات کە گیانیان لە ڕێگای گەل و نیشتماندا بەخت کردووە.

ڕۆژی پێشمەرگەتان پیرۆز ئەی پێشمەرگەکانی کوردستان و ئەی پێشمەرگەکانی شار
سڵاو لە گەلی خۆڕاگری کوردستان

سەرکەوێ خەباتی پێکەوە گرێدراوی شاخ و شار

بژی پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەل
تەشکیلاتی گشتیی حدکا شاردەێی نێ
٢٩ی سەﺭﻣﺎﻭەﺯﯼ ١٣٩٧ﯼ ﻫەﺗﺎﻭﯼ
١٨ی ﺩێسامبری ٢٠١٨ﯼ ﺯﺍﯾﯿﻨﯽ