کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرا

12:01 - 6 سەرماوەز 2723

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شەوی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "یاوەر وەیسی"، خەڵكی گوندی "قوڵقوڵە"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکرا.

ئەم کۆڵبەرە بە هۆی توندیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.

ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و هێزەکانی ڕێژیم، لە پشتەوە و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لێ کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزیش، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی فارووق عەلیزادە، کوڕی عوسمان و خونچە، خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.